بەفەرمی فڕۆکەخانەی کابول دەستی بە گەشتەکانی کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسەکانی هەواڵی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، فڕۆکەخانەی کابول دووبارە دەستی بە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی کردۆتەوە.

فڕۆکەخانەو وێستگەکان لە فڕۆکەخاەی کابول، بەهی ئەو پشێویەی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تیایدا دروستبوو، هەروەها هێرشە تیرۆریستیەکان زیانێکی زۆری بەرکەوت، نزیکەی تا 26ی ئابی مانگی ڕابردوو.

بەهۆی یارمەتیدانی تەکنیکی لە لایەن تورکیاو قەتەرەوە توانرا، دووبارە فڕۆکەخانەی کابول بکرێتەوە، لە 4ئەیلولدا دەستی بە گەشتە ناوخۆییەکانی لە فڕۆخانەی پایتەختەوە کردەوە.

لە 9ی ئەیلولیشدا، یەکەم گەشتی نێودەوڵەتی لە کابولەوە بۆ دۆحە ئەنجامدرا، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، لە 13ی ئەیلولیشدا یەکەم فرۆکەی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی ئیسلام ئاباد نیشتەوە، دوای ئەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتە دەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا