وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئێران حسەین ئەمیر عەبدولاهیان بەنیازە چاوی بە هاوتایانی لە وڵاتانی بەشداربووی رێكەوتنە ناوكییەكە بكەوێت لەو كاتەی سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكات لە كۆبونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان .

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی وتی: رۆژی دوو شەممە ئەمیر عەبدولاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو نیویۆرك بەڕێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەكەدا، كە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەستپێدەكات و بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوەی بەجیا و دووقۆڵی ئەنجامبدات لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هەریەك لە چین، روسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا.

جێی ئاماژەیە وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیكردەوە لەوەی كە كۆبونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكایی لە كارنامەی سەردانەكەی بۆ نیویۆرك دیارینەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا