پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی كۆمیتەی دەركارێی یەكێتی لە زاخۆ و كادرێكی هەدەپە لەلایەن دادگای دهۆك بە حەوت ساڵ زیندانی سزادران.
بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، نەزیر بەرواری ئەندامی كۆمیتەی دەركارێی یەكێتی لە زاخۆ و نعمەت گونەش، ئەندامی هەدەپە، لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای حەوت ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.
ڕۆژی 11ی شوباتی ئەمساڵ، هێزێكی ئاسایشی دەركارێ، بە ئۆتۆمبیلێكی جام ڕەش، هەڵیان كوتایە سەر ماڵی مەلا نەزیر بەرواری، لە دوای پشكنینی ماڵەكەی مەلا نەزیریان دەستگیر كرد و لەگەڵ خۆیانیان برد.
هەروەها، نعمەت گونەش، ئەندامی هەدەپە، لە 5 ی شوباتی رابردوو لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە بانگهێشتكراوە و ئیتر نەگەڕاوەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەلا نەزیردا بە حەوت ساڵ زیندانی سزادران.
نەزیر بەرواری
نعمەت گونەش