پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری کەسەکان لەگەڵ دەستپێکی ڕۆژەکەیاندا کوپێک قاوە دەخۆنەوە یان ژەمی بەیانیانیان دەوڵەمەندە بە بەهاراتەکان، ئەمەش زیانی تەندروستی بۆ گەدە هەیە.
پێنچ خوارن بە گەدەی بەتاڵ دەبنە هۆی ئازار و ترشەڵۆکی گەدە:
-قاوە
خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ هۆکارێکە بۆ دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە، لە هەندێک کەسیشدا هەوکردنی گەدە دروست دەکات.
-خواردنەوە ساردەکان
خواردنەوە ساردەکان بە گەدەی بەتاڵ کرداری هەرس خاو دەکەنەوە، بەڵام خواردنەوە شلەتێنەکان بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی تەندروستی جەستە دەدەن.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە بەهاراتەکان
ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر بەهاراتیان تێدایە بە گەدەی بەتاڵ کرداری هەرس تێک دەدات و ترشەڵۆکی گەدە دروست دەکات.
-خواردنەوە کهولیەکان
خواردنەوە کهولیەکان زیان بە هەموو جەستە دەگەیەنێت و هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ترشەڵۆکی گەدە.
-بنێشت
بنێشت بە گەدەی بەتاڵ کارێکی باش نییە، چونکە وا لە کرداری هەرس دەکات ترشییەکی زیاتر بەرهەم بهێنێت، بەردەوام ئەنجامدانی ئەم کردارەش دەبێتە هۆی برینی گەدە.