پۆڵەتیک پرێس
کاتژمێر ٠٩:٠٧ ی ئەمشەو بە کاتی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە پەیجی وەشانی نووسیارەوە ناوی براوەکانی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرا دەکرێن .
خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم بریتییە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بۆ براوەی هەر ژانرێک و لە مەراسیمێکی تایبەتدا بڕوانامەی خەڵات و هۆکاری هەڵبژاردنی بەرهەمەکە دەدرێت بە براوەکان.
خەڵاتی نووسیار خولی ساڵانەی دەبێت و هەر ساڵەی تایبەت دەکرێت بە ناوێکی دیاری بواری ئەدەب بە شێوەیەک ئەو ناوە لەو ساڵە کاریگەری خۆی هەبووە لەسەر نووسین و سروشبەخشین وێنە کردنی دونیای ئەدەبی خۆی.
خولی یەکەمی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بە ناوی (محەمەد عومەر عوسمان – ژەنراڵی پایز) بەڕێوەدەچێت.
خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراەیەکیان نەبووە لە هەرسێ بواری ڕۆمان، چیرۆک، شیعر.
تەمەنی بەشدار بووان لە نێوان ٢٠-٣٥ ساڵە و تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیراون کە بە کوردی نووسراون و ڕەچاوی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردی لە بەرھەمەکەدا کراوە.