یەکێتی ئەوروپا: ئەرکی ئێمە لە هەڵبژاردنەکان تەنیا چاودێریکردنە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لەمیانەی ئەو دیدارەدا ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن جەختی لەوەکردەوە، ئەرکی ئەوان لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا ناکەن.

لایخۆیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم هیوای خواست، پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و توندروتیژی بەڕێوەبچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

هاوکات، ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ نێردەی یەکێتی ئەوروپا دەربڕی.

پێنجشەممەی رابردوو ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بەغدا وتی: لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی هەولێر دەکەین بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا