ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می مۆبایلی نوێی ڕیەڵ می سی25 وای بەتایبەتمەندیەکی زۆر پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی ڕیەڵ می سی25 وای کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری یونیسۆک تی610 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بەچەندین ڕەنگی جیاواز و نرخی 149 دۆلار بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا