ماکرۆن سەردانی فەیروزی کرد

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی فەڕەنسا ئێوارەی ٣١ی ئاب، سەردانی فەیروز خانمە هونەرمەندی لوبنانی لە ماڵەکەی خۆیدا کرد و ماوەی زیاتر لە سەعاتێک پێکەوە گفتوگۆیان کرد، هاوکات، لەبارەی ئەو هونەرمەندە لوبنانیەوە وتی: “فەیروز چیرۆکی خۆشەویستییە.”

لەماوەی یەکتر بینینەکەیاندا، ماکرۆن مەدالیای رێزلێنانی فەڕەنسای بەخشی بە فەیروز، ئەوەش باڵاترین رێزلێنانی فەرمی فەڕەنسایە کە بدرێتە هونەرمەندێک، لەبەرامبەریشدا، فەیروز تابلۆیەکی هونەری پێشکەشی سەرۆکە فەڕەنسیەکە کرد.

هاوکات، لەدوای ماوەیەکی زۆر لە دەرنەکەوتن، دواجار فەیروز لە تویتەری خۆی وێنەی یەکتربینینەکەی خۆی و ئیمانوێل ماکرۆنی بڵاوکردەوە.

نەهار حەداد کە لەناو دنیای هونەردا بە فەیروز ناوبانگی دەرکردووە، لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٤ لە لوبنان لەدایکبووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و کاری هونەرییە.

صور من لقاء السيّدة فيروز وماكرون... - Lebanon News

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا