هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاریكردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی كردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا.

واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی كردنی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

وتیشی: پێكەوە بەهێز دەبین و رێگە نادەین بە هیچ شێوەیەك جارێكی دیكە داعش بگەڕێتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی هەینی لەمیانی كۆبوونەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بە سەرۆكایەتی فەریق ڕوكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا و و لایەنی ئەمریكی بە سەرۆكایەتی لیوا جۆن برینان، هەردوولا ڕێككەوتون لەسەر ئەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە كۆتایی ئەم مانگەوە لەهەردوو بنكەی سەربازیی هەریر لە هەولێر و عەین ئەسەد لە ئەنبار دەست بە كشانەوە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا