تاڵیبان داوا لە کوڕان دەکات دەست بە خوێندن بکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی تاڵیبان ڕایگەیاند، داوا لە هەموو خوێندکارە کوڕەکان دەکات لە پۆلی 6تا پۆلی 12، لەگەڵ هەموو مامۆستا پیاوەکان، لە ڕۆژی شەممەوە لە تەواوی ئەفغانستان دەست بە خوێندن بکەنەوە.

لەو بەیاننامەیەی ئەمڕۆ هەینی، تاڵیبان لە فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە، هیچ ئاماژەیەکی بۆ کچانی ئەو تەمەنە نەکردووە، ئەمەش ترس و دڵە ڕاوکێی زیاتری لەلای کچان و ژنانی ئەو وڵاتە دروست کردووە، سەبارەت بە سەپاندنی سنور بەسەریاندا.

لە مانگی ڕابردوو هەتا ئێستا، بزوتنەوەی تاڵیبان، تەنها ڕێگەیان بۆ قۆناغی 1تا 6داوە بە کچان بۆ ەستپێکردنەوەی خوێندن.

لە ساڵانی نەوەدەکانیشدا، بزوتنەوەی تاڵیبان ڕێگرییان لە کچان و ژنانی ئەو وڵاتە کردووە، بخوێنن و دابمەزرێن.

تا ئێستاش لە هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەفغانستان، کچان و ژنان بۆیان نیە دەست بەکار بکەنەوە، جگە لەوانەی لەبەشی تەندروستی و نەخۆشخانەو پەروەردە کار دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا