پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆ کۆماری عێراق کرد و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کرد، لە دیدارێکدا چەندین پرسی تایبەتیان تاوتوێ کرد.
لە میانەی دیدارەکەدا، دواین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا، جەختیش لە پێویستیی چارەسەركردنی، كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە .
هەروەها گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە، هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،ئاماژەیان بەوەدا پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت، ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.