نێچیرڤان بارزاني لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن کۆبۆوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم لەگەل، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا لە لەندەنی پایتەخت کۆبۆوە.

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە لەندەنی پایتەخت کۆبۆوە.

لە میانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی هەرێم، لەگەڵ چەندین وەزیری ئەو وڵاتە کۆبۆوەو گفتوگۆی ئەنجامدا، سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێم، هەروەها هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

لە کۆبوونەوەکەشیدا لەگەڵ بۆریس. جۆنسۆن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری لە هەرێم تاوتوێ کرد، لەگەڵ پەیوەندیەکانی نێوان بەڕیتانیا و هەرێم.

ماوەی سێ ڕۆژە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕیتانیای کرددووە، لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەو وەزیردا کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، لە نێویشیاندا لیز تروس وەزیری نوێی دەرەوەی ئەو وڵاتە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا