لیژنەی ئەمنی باڵا بۆ هەڵبژاردنەکان پێکدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆن لیژنەیەکی ئەمنی باڵا بۆ هەڵبژاردنەکان پێکدەهێنێت، تایبەت بە گواستنەوەی کەسانی بەساڵاچوو خاوەن پێداویستی تایبەت.

عەمید غالب عەتیە وتەبێژی لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “لیژنەی ئەمنی باڵا بۆ هەڵبژاردنەکان، بڕیاری داوە ئاسانکاری بکات بۆ گواستنەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاغوو لە ڕۆژی هەڵبژاردندا”.

ئاماژەی بەوەشدا، لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی باڵا بۆ هەڵبژاردن، ڕێنمایی بە هێزە ئەمنیەکان داوە، کە ڕاسپێردراون بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکان، ئاگاداری کردونەتەوە ئاسانکاری  بکەن بۆ گواستنەوەو جوڵەی خەڵک، لە ڕۆژی هەڵبژاردندا کە وابڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت، بە تایبەت کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچوو.

وتیشی، هێزە ئەمنیەکان تەواوی ئامدەکارییەکانیان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی سەلامەت ب هەڵبژاردنەکان دابین بکەن، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا