C.I.A: قاعیدە بەرەوچالاكبوونەوە دەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵی ئەمریكا ناسراو بە C.I.A ، دەڵێت، ئەمریكا زانیاری دەستكەوتووە ئاماژەیە بۆ سەرلەنوێ‌ خۆرێكخستنەوەی قاعیدە، كە رەنگە لە ماوەی دوو ساڵی دیكەدا چالاك ببێتەوە.

داڤید كوهین، جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا ناسراو بەC.I.A رایگەیاند: واشنتن چەندین ئاماژەی بۆ سەرلەنوێ خۆڕێكخستنەوەی رێكخراوی قاعیدە دەست كەوتووە، كە ئاماژەكان بۆ دەچن رەنگە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا چالاك ببێتەوە.

كوهین هۆشیاریدا لەوەی قاعیدە دەتوانێت لە ماوەی تەنها یەك ساڵدا دووبارە خۆی رێكبخاتەوە و دڵنیایشیدا لەنزیكەوە چاودێری ئەو بابەتە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا