شاندێکی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق لەناو یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن، وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی هەولێر دەکەین بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.

ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی دەستەی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق لەناو یەکێتی ئەوروپا لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بەغدا وتی: زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نوێنەریان هەیە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و حەوت ئەندامی دیکەی پەرلەمانی ئەوروپاش بڕیارە بێن بۆ عێراق بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

باسی لەوەش کرد، “ئێمە لەسەر داوای فەرمی حکومەتی عێراق لێرەین و هیچ دەستوەردانێک ناکەین کە کاریگەری هەبێت لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستا کەمتر لە مانگێک ماوە لەبەردەم وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەم ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا