دووباندی ساختەکار دەستگیر کران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دووباندی ساختەکار و دزینی شوێنەوار دەستگیر کران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەمەبەستی پاراستنى مێژوو کلتورى گەل و نیشتیمان هەروەها، ڕێگریکردن لە دزین و تاڵانکردنى شوێنەوارە کۆنەکان و بەرەنگاربوونەوەی هێنان و ساغکردنەوەى هەرجۆرە دراوێکى ساختە , دوو باندى ساختەکار و دزینى شوێنەوار دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەندین ئامێر و دراوى ساختە دا .

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئاسایش، هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى , بەسەرپەرشتى و ڕێنمایی دەزگاى ئاسایشى هەرێم , بەفەرمانى دادوەر توانیان لە ڕۆژى 29\8\2021 لە چەند چالاکیەکدا حەوت تۆمەتبارى دوو باندى دزینى شوێنەوار و مامەڵەکردن بەدراوى ساختەوە دەستگیربکەن.

تۆمەتباران لەکاتى گەڕان بۆ شوێنەوارە دێرینەکان لە ناوچەى شارباژێر و قەرەداغ و کاتى مامەڵەکردن بە دراوى ساختەوە دەستگیرکراوون و دەستگیراوە بەسەر بڕى حەفتا هەزار و 600دۆلارى ساختە لە جۆرى ( 50) دۆلارى ئەمریکى و یەک ئۆتۆمبیل و یەک مۆلیدە و چەندین ئامێرى هەڵکۆڵیندا , سەرجەم تۆمەتباران بە پێی ماددەکانى ( 281-59 ) لەیاساى سزادانى عێراقى ڕاگیراوون و لێکۆڵینەوە لەکەیسەکانیان بەردەوامە .

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا