کۆمپانیایەک هەلێکی کار بە پارەیەکی خەیاڵی دابین دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان هەلی کاری جۆراوجۆر و سەیر بەرامبەر بە پارەیەکی خەیاڵی دابین دەکەن، کۆمپانیای فەینەس باز هەلێکی کاری سەیر و سەمەرەی ڕاگەیاند، هەلی کارەکەش بریتیە لەوەی هەر کەسێک سەیری 13 فیلمی ترسناک بکات 1300 دۆلاری ئەمریکی بەدەست دەهێنێت.

کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کرد هۆکاری ئەم داواکاریە لە کارمەندەکەی بۆ چاودێریکردنی لێدانی ترپەکانی دڵی ئەو کەسەیە لەکاتی سەیرکردنی فیلمەکەدا بۆ زانینی ئەوەی ئایا بودجەی گەورەی فیلمەکان کاریگەری لەسەر ڕادەی ترسەکان هەیە.

کۆمپانیاکە لیستێکیان داناوە 13فیلمی ترسناکی تێدایە لەنێوان ڕۆژەکانی 9 بۆ 18ی مانگی ترشرینی یەکەم نمایش دەکرێت بۆ ئەو کەسەی کارەکە بەدەست دەهێنێت، لە بەناوبانگترین فیلمەکانیش مەنشار و ئی کوایت پلیس و چەندانی دیکە، کۆمپانیاکە ئامێرێکی چاودێریش بۆ ئەو کەسە دادەنێت لەگەڵ موچەی 1300 دۆلاری ئەمریکی، هەروەها دیارییەکیش بە بڕی 50 دۆلاری ئەمریکی.

کۆمپانیاکە جەختی لەوەش کردەوە لە ڕۆژی 26ی مانگی ئەیلولەوە دەرگای ناو تۆمارکردن دەکاتەوە و لە یەکی مانگی تشرینی یەکەمدا ناوی براوەکە ڕادەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا