دواخستنی دادگایی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دواخستنی دادگایی راگیراوانی بادینان ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا ومامۆستایان و چالاکانی مەدەنی داوا دەکەن دادگاییکردنەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ژمارەیەک مامۆستا و چالاکی مەدەنی لەبەردەم بینای دادگای سلێمانی گردبوونەوە و داوایان لە لایەنە حکومی و حزبی و رێکخراوەکان کرد هەڵوێستی فەرمی خۆیان لە ئاستێکی باڵادا لەسەر دۆسیەی راگیراوانی بادینان رابگەیەنن.

ژمارەیەک لەو مامۆستایانە دەڵێن: گەر لایەنە حکومی و حزبی و رێکخراوەکان هەڵوێستی فەرمیان نەبێت، ئەوا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بێدەنگبوون و بێهەڵوێستیان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.

هاوکات، داوای دادگاییەکی خێرا و ئاشکرا و دادپەروەرانەیان کرد بۆ سەرجەم دەستگیرکراوان و داواشیان کرد، شکۆی دادگاکان نەکرێنە قوربانی بەرژەوەندی کەسانی ناو دەسەڵات.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییەکە نەکرا و دواخرا بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا