موقتەدا سەدر داوایەك ئاراستەی سوپا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا كە ئاراستەی هێزەكانی سوپا و دام و دەزگا ئەمنییەكانی وڵاتی كردووە رایگەیاند، سوپای عێراق هاوشێوەی ئەوەی بەرگری لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەكات، بۆ رۆژی دەنگدانیش ئەو ئەركەی پێیان سپێردراوە لە رێگری كردن لە ئەنجامدانی پێشێلكاری دەتوانن بە سەركەوتووانە ئەنجامی بدەن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا كە لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویكردوەتەوە رایگەیاند: جگە لە پاراستنی ئاسایشی وڵات، دواین ئەركی سوپا ئەوەیە كە پارێزگاری لە سندوقەكانی دەنگدان بكات لە هەڵبژاردنی 10 ی تشرینی یەكەم.

باسی لەوەشكرد، سوپا دەتوانێت رێگربێت لە رودانی پێشێلكاری و ئەنجامدانی گەندەڵی و ساختەكاری لەرۆژی هەڵبژاردندا.

بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەو هەڵبژاردنە مافی دەنگدانیان هەیە 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەرە و ناوەندەكانی دەنگدان لە 8 هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان پێكهاتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا