هۆشداریەک لە بارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، هۆشداری دەدات بەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 14ی ئەیلولی 2021 دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕاستە ئەو کەسانەی دەلێن دوای وەرگرتنی ڤاکسین دووبارە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، ئەوە ڕاستە بەڵام بەشێوەیەکی ئاسانتر توش دەبن.

ئاماژەی بەوەشدا وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوە، وتیشی”خۆ کۆتان وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا باشترین و کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ ڕێژەی توشبوون یاخود مردن بەو ڤایرۆسە”.

لە ماوەی ڕابردوودا لە عێراق و هەرەمی کوردستان، ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبوو، بەڵام بەهۆی دووبارە توشبوونەوەیان، گومان لەسەر ڤاکسینەکە لەلای هەندێک هاوڵاتی دروست بووبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا