پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی ئامێری کۆمپیوتەری مەیت ستەیشن ئێکس بەتایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.
کۆمپیوتەری مەیت ستەیشن ئێکس قەبارەی شاشەکەی 28.2 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی 3840/2560 پێکسڵ، چارەسەری ڕایزن فایف 5600 ئێچی تێدابەکارهاتووە.
ڕامەکەی 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، چوار بڵندگۆی دەنگی هەیە، دیقەی کامێراکەی یەک مێگاپێکسڵە، دوو دەرچەی یو ئێس بی تایپ ئەی و دوو دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، کۆمپیوتەرەکە لەمسە، بڕیارە کۆمپیوتەرەکە بەنرخی 1500 دۆلار بەردەست بێت.