ماسییەکی دڕندە زانایان سەرسام دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوێکی سەیر و سەمەرەدا ماسییەکی دڕندەی مردوو زانایانی سەرسام کرد و دانیشتوانی ناوچەکەی ترسان کاتیک ئاسەوارەکانی لەسەر دەریاچەیەک لە سەنگاپورە دۆزرایەوە.

دانیشتویەکی سکۆتلەندی کە لە ناوچەکەدا دەژی دەڵێت: بونەوەرێکی نامۆم لەسەر دەریاچەی مکریخی لە سەنگاپورە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دۆزییەوە، کارین لینگۆی تەمەن 31 ساڵ باسی لەوەش کرد ئەو بونەوەرە سەیر و سەمەرەیە لە بونەوەری پێش مێژوو دەچێت، بونەوەرە سەیرەکە تیمساحێکە شوێنی ڕەسەنی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانە، ئەم تیمساحە نزیکەی 16 هەزار کیلۆمەتر دوور لە شوێنی ڕەسەنی خۆی دۆزراوەتەوە.

اكتشاف سمكة غريبة تشبه التمساح فى سنغافورة.. اعرف حكايتها "صور" - اليوم السابع

ماسی دڕندە یان ماسی تیمساح بە ڕاوچییەکی سەرەکی ناسراوە و هێلکەی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت، دەرچوونی ئەو جۆرە ماسیانە بۆ کێوەکان کارەساتی مەترسیداری بۆ ژینگە لێدەکەوێتەوە، لینگۆی جەختی لەوەش کردەوە لە سەرەتادا وابیرمان کردەوە تیمساحە، بەڵام وانەبووو دوای سەیرکردنێکی وردتر تیمساح نەبوو وەک ماسییەکی دڕندە بوو، لەشێوەی بونەوەری پێش مێژوو دەردەکەوت کە شەویلگە و ددانی گەورەی هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا