ئەمریکاو پاکستان لەسەر داهاتووی ئەفغانستان گفتوگۆ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ پاکستان کۆ دەبێتەوە سەبارەت بە داهاتووی ئەفغانستان.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو لەپەیوەندیەکانی لەگەڵ پاکستان، گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە زانینی ڕۆڵی واشنتۆن لە ئیسلام ئابادی ئەفغانستان کە پێویستە چۆن بێت.

لەیەکەم دانیشتنی کۆنگرێسدا، لە دوای ڕوخانی حکومەتی ئەفغانستان و هاتنە سەر حکومی تاڵیبان، بلینکن بە لیژنەت کاروباری دەرەوەی ڕاگەیاند، پاکستان بەرژەوەندی زۆری هەیە بەڵام هەندێکی پێچەوانەی ئێمەیە.

بلینکن ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام گروەکانیان لەسەر داهاتووی ئەفغانستان دەکەن، بە پاڵپشتی ئەندامانی تاڵیبان، هەروەها بەشدارن لەگەڵ ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لە وەڵامی پرسیارێکیدا بلینکن وتی، کاتی ئەوە هاتووە دووبارە پێداچوونەوە بۆ پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەفغانستان بکەین، بەڕێوبەراتیەکەمان بەم زووانە ئەنجامی دەدات، وتیشی یەکێک لەو شتانەی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت ڕۆڵی پاکستانە بەرامبەر ئەفغانستان لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا