بڵاوبونەوەی جاڵجاڵۆکەکان دانیشتوانی شارێک دەترسێنن

پۆڵەتیک پرێس

دیاردەیەکی ترسناک بۆتە باسی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایاتیەکان ئەمەش دوای بڵاوبونەوەی وێنەی جاڵجاڵۆکە گەورەکان کە هێرش دەکەنە سەر ماڵان لە گلاسگۆی سکۆتلەندا، ئەم دیاردەیەش بۆتە ترسی ملیۆنان کەس، چونکە لەماوەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو زیادی کردووە.

لەماوەی پێشوودا دانیشتوانی شارەکە وێنەی جاڵجاڵۆکە گەورەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەت دەکەن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، چونکە بۆتە جێی ترسی بەشێکی زۆری دانیشتوانەکە، حکومەتیش باسی لەوە کردەوە ئەم دیاردەیە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز دەردەکەوێت و ئەو جۆرە جاڵجاڵۆکانە بڵاودەبنەوە، دانیشتوانەکەشی دڵنیا کردەوە کە هیچ ترسێکیان نەبێت.

العناكب تثيرالرعب بين سكان اسكتلندا | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية

دوای بڵاوبونەوەی وێنەکان بەشێوەیەکی خێرا لە سکۆتلەندا و دروستبوونی ترسێکی زۆر، بەڕێوەبەرانی حکومەتی شارەکە جەختیان لەوە کردەوە پێویست بە هیچ ترسێک ناکات، چونکە ئەو جۆرە جاڵجاڵۆکانە ماڵین و هیچ زیانێک بە مرۆڤ ناگەیەنن، بەڵکو تەنها بۆ خواردن دێنە دەرەوە و دوای ئەوە دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا