بەوێنە..سەرسوڕهێنەرترین و گرانبەهاترین خانوو لە بیابانێکدا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

لە سەیرترین شتدا کە لە بازاڕی خانوبەرەدا دەبیسترێت زۆر زەحمەتە وێنای گرانبەهاترین خانووی جیهان لە بیابانێکی سوتێنەردا بکەی.

ماڵێکی سادە لە ناوەڕاستی بیابانی جۆشوای کالیفۆرنیای ویلایە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نرخێکی خەیاڵی هەیە و دەگاتە 1.75 دۆلار، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت زۆربەی دروسێکان دەبنە مار و مێر و خشۆکەکان، گەیشتنیشت بە چێشتخانە و دوکانەکان ئاسان نابێت، بەڵام لەگەڵ بچووکی ماڵەکەدا هەموو پێداویستیە سەرەکیەکانی تێدایە.

لە وێنەکاندا بیناکە وادەردەکەوێت کە تەنیا کەوتبێتە نێوان دوو بەردەوە، هەرچەندە کارێکی زۆر ویست بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکان و دروستکردنی شوێن بۆ بیناکە، بیناکە کە بۆ فرۆشتن بە ملیۆنان دانراوە هێشتا تەواونەکراوە، بەڵام پڕۆژەی کۆتایی و سەرسوڕهێنەرەکەی پێشکەشکراوە، بەشێوەیەک دروستکراوە کە تێکنەشکێت و سارد و گەرمی گەنجاوی دەبێت بەپێی پلەی گەرمی، هەروەها بیناکە لە ڕووبەری 1647پێ چوارگۆشەدا دروستکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا