پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە زۆر خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ کێشەی تەندروستی دروست دەکات.
لەگەڵ ئەوەی شەربەتی لیمۆ رێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە، بەڵام زۆر خواردنەوەی هۆکارێکە بۆ هەوکردنی گەدە و جەستە، توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن خوارنی لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی سووتان و برینی گەدە، بەتایبەتی لەو کەسانەدا کە خۆیان کێشەی تەندروستی گەدەیان هەیە وەک ترشەڵۆکی گەدە.
زۆر خوارنی لیمۆ یان خواردنەوەی شەربەتەکەی زیان بە تەندروستی ددان دەگەیەنێت و بەشی مینای ددان تێکدەشکێنێت، هەروەها لە هەندێک کاتدا دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی سەرئێشە.