پۆڵەتیک پرێس
هاوڵاتییەکی ئەمریکی لەو ڕۆژەدا کە دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی لەگەڵ هاوسەرەکی کردەوە بووە براوەی بلیتێکی یانسیب بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار.
براین وۆدڵی تەمەنی 46 ساڵە و لە ویلایەتی فلۆریدا دەژی بلێتیکی یانسیبی بە پێنچ دۆلار لە دوکانێک لە کالاهان کڕی، وۆدڵ لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: زۆر حەزم بە کاری ئۆتۆمبێل بووە و بەردەوام خەونم ئەبووم دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆمم هەبێت، لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی دوکانەکەمدا لە دوکانی سیرکل وەستام و بلیتێکی یانسیبم کڕی، بەمەش ملیۆنیک دۆلارمان بردەوە.
کۆمەڵەی رێکخستنی یانسیبەکە باسی لەوە کرد براوەکە ویستویەتی بڕی هەموو پارەکەی بە یەکجار وەربگرێت، بەمەش کۆی گشتی پارەکەی دەکاتە 880 هەزار دۆلار.