عێراق پشتگیری وەبەرهێنانی غازی ناوخۆیی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق، جەختی لەوە کردەوە حکومەتی عێراق پشتگیری پرۆژەی وزەی پاک دەکات بۆ وەبەرهێنانی غازی ناوخۆیی.

ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021، ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوتی عێراق، جەختی لە پشتگیری حکومەت و وەزارەتەکەی کردەوە بۆ پرۆژەی وزەی پاک ، لە میانەی جێبەجێکردنی پلان و پرۆژەکانیان بۆ وەبەرهێنانی غازی ناوخۆیی بۆ وەبەرهێنانی نەوت و کارکردن لەسەر کەم کردنەوەی بەکارهێنانی هایدرۆکاربۆن، زیادکردنی پرۆژەی بەرهەم هێنانی کارەبا و جێگرەوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنیە قورسەکان.

لە میانەی پلاتفۆڕمی ئەلیکتۆرنی و ۆرک شۆپی تایبەت بە گواستنەوەی وزە، کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەوە ڕێکخرابوو، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە پشتگیریکردنەکەیان دا.

جەختی لەوەش کردەوە، عێراق پابەندە بە ڕێکەوتنە نێو دەوڵەتیەکان، سەبارەت بە پابەند بوون بە ستانداردی ژینگەیی و تەندروستی و کەش و هەوا، وتیشی بە دوای باشترین ئامرازدا دەگەڕێین بۆ ئەو مەبەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا