مەزڵوم عەبدی: داعش هیوایان لەسەر كشانەوەی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان هەڵچنیوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، لەپاش تەقینەوەكەی نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵ و كشانەوەی ئەمەریكا، داعش هیوای ژیانەوەیان پەیداكردووە لە رۆژئاوای كوردستان و كەوتوونەتە جموجوڵ.

ماڵپەڕی ( نۆرس پرێس ) لە زاری مەزڵوم عەبدیەوە بڵاویكردووەتەوە، داعش كەوتوونەتەوە جموجوڵ لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەوان و قاعیدەش هیوایان پەیداكردووەتەوە، تەنانەت لە هەندێ شاری سوریا بە ئاشكرا ئاهەنگیان گێڕاوە بەتایبەت ئیدلیب بەخۆشی كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان.

مەزڵوم عەبدی باس لەوەشدەكات، دوای كشانەوەیان لە ئەفغانستان، بەرپرسانی ئەمریكا سەردانیان كردین و پێیان وتین هیچ گۆڕانكارییەك لە سوریادا ڕوو نادات.

مانگێك پێش ئێستا تاڵیبان هێرشیان بۆ سەر حكومەتی ئەفغانستان ئەنجامدا، لە 15ی مانگی ئاب چوونە ناو كابولی پایتەختەوە.

رۆژی 7 ی ئەیلول، بزووتنەوەی تاڵیبان پێكهاتەی حكومەتی نوێی ئەفغانستانی ئاشكراكرد و مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند ڕاسپێردرا بە گرتنە دەستی كاروبارەكانی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی نوێی ئەفغانستان و مەلا برادەر بووبە جێگری سەرۆك وەزیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا