بەڤیدیۆ.. ڤیستیڤاڵی گاکان ببینە

پۆڵەتیک پرێس

دە گای هار لە شەقامەکانی گوندی ڤیلاسیکا دو لا ساگرا بەشداریان لە یەکەم ڤیستیڤاڵی ڕاکردنی ڕاکەرەکان لە بەردەم گاکان لە ئیسپانیا کرد، لە دوای دروستبوونی کۆرۆنا ئەمە یەکەم ڤیستیڤاڵی گایە لە ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.

إسبانيا تحتفل بمهرجان الركض للثيران (صور + فيديو)

لەماوەی یەکەم ڕاکردندا و لە گوندێکی 1700 کەسی کە 65 کیلۆمەتر لە باشووری مەدریدەوە دوورە هیچ کەسێک بریندار نەبوو، ئەنجومەنی گوندەکە ڕایگەیاند، بەمەبەستی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان لە میانەی ڤیستیڤاڵەکەدا هەموو ڕۆژێک ڕێگە بە 900 ڕاکەر دراوە لەبەردەم گاکان ڕابکەن، کە لەنێوان ڕۆژەکانی 5 بۆ 12ی ئەیلولدا بەڕێوەدەچێت، هاوکات ژمارەی بینەرانیشیان بۆ 1300 کەس کەمکردۆتەوە لە هەرجارێکدا.

إسبانيا تحتفل بمهرجان الركض للثيران (صور + فيديو)

بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی 2020 کە ئێلێکتۆمانیا ئەنجامی داوە، %47ی ئیسپانیەکان پشتگیری قەدەغەکردنی ڤیستیڤاڵی شەڕی گاکان دەکەن، %18.6 دژایەتی هەڵوەشاندنەوەی ڤیستیڤاڵەکە دەکەن.

إسبانيا تحتفل بمهرجان الركض للثيران (صور + فيديو)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا