پارتی بڕیار لەسەر گەڕانەوە بۆ كەركوك دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە بەغدا لەبارەی گەڕانەوەی حزبەكەی بۆ كەركوك دەڵێت، لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنانەی لەگەڵ حكومەتی بەغدا کردوویانە دەگەڕێنەوە.

بەنگین ڕێكانی، نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەبەغدا لە تویتێكدا نوسیویەتی: پارتی لە ماوەیەكی نزیكدا دەگەڕێتەوە كەركوك ‌و نەینەوا و دیالە و خورماتوو، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنانەی لەگەڵ حكومەتی بەغداو حكومەتە خۆجێیەكانی ئەو پارێزگایانەدا كراوە”.

دەشڵێت، پارتی هاوشێوەی هەموو پارت‌ و هێز و لایەنەكانی تر بۆ قۆناغەكانی داهاتوو ڕۆڵ ‌و چالاكیی سیاسیی خۆی لەو ناوچانەدا دەبێت.

لەدوای ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 ، تا ئێستا پارتی نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو ناوچانە، لە چەند رۆژی رابردووش لەپێناو بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدەكانی، پارتی لەو ناوچانە دەستی بە بانگەشە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا