کۆشکی سپی: سەدان کەس هەوڵی هەڵاتن ئەدەن لە ئەفغانستن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆمەڵێکی زۆر هاوڵاتی ئەمریکی و سەدان هاوڵاتیتر هەوڵی هەڵاتن دەدەن، لە مەزار شەریفی ئەفغانستان.

کریس میگەر جێگری سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆمەڵێکی زۆر هاوڵاتی ئەمریکی و سەدان هاوڵاتی وڵاتانیتر، لە فڕۆکەدان لە مەزار شەریفی ئەفغانستان و دەیانەوێت ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن، بەڵام ئەمریکا بە هۆکاری ئەمنی ناتوانێت لە بنکە سەربازییەکانی وەریان بگرێت.

میگەر لە تویتێکدا وتی، کۆمەڵێک لە هاوڵاتی ئەمریکی و سەدان هاوڵاتی وڵاتانیتر کە ڕەگەزنامەیان دیار نیە لە فڕۆکەدان لە مەزار شەریف، کە نازانین پشکنین بۆ چەنیان بکەین پێش ئەوەی بێنە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە.

ئەنتۆنی بەلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باسی لە کێشەو گیروگرفتەکانی گواستنەوەکە کرد لە ئەفغانستان، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.

هەروەها تاڵیبانی تۆمەتبار کرد، بەوەی کە هەندێک کەس بەڵگەنامەی پێویستیان نیە، نەیهێشتووە لەو وڵاتە بڕۆنە دەرەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا