پەرلەمان داوای دواخستنی دەوامی خوێندگاکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی پەروەردەو تەندروستی پێشنیاری دواخستنی دەستپێکردنەوەی خوێندن کرد، بۆ دوای هەڵبژاردن.

ڕەعد مەکسوسی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هیواخوازە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی 2021-2022دوا بخرێت بۆ دوای هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەی تایبەت و چڕ دەکەن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی دەوام لە خوێندنگاکان، لە ژێر پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی کۆرۆنادا، چونکە وڵات بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، پێویستی بە هەوڵی جدی هەیە بۆ بەردەوام کردنی خوێندن لەو دۆخەدا.

جەختی لەوەش کردەوە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکان، دوای ئەنجامی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا