پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ساڵیادی مەرگی مامۆستا عومەر، مەراسیمی کردنەوەی باخچەی مامۆستا عومەر شیرەمەڕی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئەیلوولی 2021، لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا عومەر حەمەساڵح، کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە گەڕەکی مامۆستایان، رێگای دەباشانی کۆن، پشت باخچەی رازاوە مەراسیمی کردنەوەی باخچەی (مامۆستا عومەر شیرەمەڕی) بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لەم هەنگاوە، رێزلێنانە لە تێکۆشان و خزمەتەکانی مامۆستا عومەر و بەرزڕاگرتنی بیرەوەرییەکانی لە دڵی هەموواندا.
ساڵی رابردوو لە رۆژی 7ی ئەیلوولدا، مامۆستا عومەر حەمەساڵح، ناسراو بە عومەر شیرەمەڕی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی پەروەردە و سەرۆکی پێشووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
عومەر شیرەمەڕی لە ساڵی 1953 لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردیدا هەیە، ساڵی 1977 لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە و لە ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگە، هاوکات، ساڵی 2002 وەکو سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هەڵبژێردراوە.