پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی سێشەممە 7ی ئەیلولی 2021 کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ، دانیشتنی ژمارەی سێی ئاسایی خولی پاییزەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و دەنگ لەسەر ژمارەیەک پێشنیاز و پڕۆژەیاسا بدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە سبەی لەمیانەی دانیشتنەکەدا دەنگ بدرێت لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ژمارەی 3ی ساڵی 2011.

هاوکات، بڕیارە دەنگبدرێت لەسەر پڕۆژەیاسای نیشان و میدالیا لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ژمارە 14ی ساڵی 1993 لە هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە دەنگ بدرێت لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ژمارە 10ی ساڵی 2010 لە هەرێمی کوردستان.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا