ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: گروپێكی تیرۆرستی داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دژە تیرۆری كوردستان پلانی هێرشێكی گروپی تیرۆرستی داعش لە هەولێر پووچەڵ دەكاتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری كوردستان گروپێكی تیرۆرستی داعش دەستگیركراوە، كە پێكهاتوون لە مەفرەزەیەكی ئەمنی و پلانیان هەبووە لەناو شاری هەولێر كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم گروپە تیرۆرستییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن ئەمنی عامەی گروپی تیرۆرستی داعش چالاك كراونەتەوە و لەلایەن ئەمیرێكی ئەمنی ناسراو بە ( ابو حارث) فەرمانیان پێدراوە بۆئەوەی كردەوەی تیرۆرستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن، هەورەها هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەی بۆمبی چێنراو بۆناو شاری هەولێر و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی بە دانانی بۆمب لە ناو بازاڕی شاری هەولێر و هەروەها بە ئامانج گرتنی كەسانی بیانی و ئەمنی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە هەوڵ و چاوكراوەیی تیمەكانی ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر) و ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) توانرا پێش ئەنجامدانی كردەوە تیرۆرستییەكان ، ئەندامانی ئەم تۆڕە لە ناو شاری هەولێر دەستگیربكرێن و پلانەكانییان پوچەڵ بكرێتەوە.

ناوی ئەو “گرووپە تیرۆریستییەی داعش” کە لە هەولێر دەستگیرکراون:
*  حەیدەر عەبدولوەهاب جحێشی
* ئەحمەد هەیسەم ئەحمەد جحێشی
* سەدام عەزیز عەبد عیدێوی
* حەمزە ئیبراهیم وسمی عوبێد
* سێ لە تۆمەتبارەکان تەمەنیان خوار 18 ساڵە، ناو و دەمووچاویان شاردراوەتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا