ئەو خواردنانەی زیان بە ددانی منداڵ دەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

ئەو خواردنانەی منداڵان دەیخۆن کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ددانیان دەبێت، هەندێک لە خواردنەکان دەبنە هۆی هەوکردنی پوک و کلۆربوونی ددانەکان، ئەمەش زیان بە تەندروستی دەم و ددان دەگەیەنێت.

ئەو خواردنانەی زیان بە ددانی منداڵ دەگەیەنن:

-شیرینیەکان
بەشێوەیەکی گشتی منداڵ زۆر حەزی بە شیرینە و ڕێژەیەکی زۆری لێدەخوات، ئەمەش زیان بە ڕوپۆشی مینای ددان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددانەکان.

اكتشفوا إيجابيات تناول الحلوى صباح كل يوم

-میوە وشککراوەکان
میوە وشککراوەکان لە بنەڕەتدا سوودێکی زۆریان هەیە، بەڵام بۆ ددانی منداڵ باش نییە چونکە ڕەقن و دەنوسێن بە ددانەوە و پاشان پێوەی وشک دەبێتەوە ئەمەش زیانی تەندروستی بۆ ددانەکان دەبێت.

ما هي فوائد ومصادر الفواكه المجففة - تجارتنا

-چبسی پەتاتە
چبسی پەتاتە یەکێکە لەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر نیشاستەی تێدایە، ئەو نیشاستەیەش بە خێراییەکی زۆر دەگۆرێت بۆ شەکر، شەکرەکەش ترشی ناو دەم دروست دەکات و زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت.

من مخترع رقائق البطاطس؟ - أنا أصدق العلم

-میوە ترشەکان
میوە ترشەکانی وەک پڕتەقاڵ، لیمۆ و سندی و ئەوانەی دیکەش بۆ تەندروستی ددانی منداڵ باش نییە، چونکە ئەو ترشییەی تێیدایە مینای ددان دەخوات، بۆیە دەبێت بەڕێژەیەکی کەم منداڵ بیخوات.

طريقة عمل عصير الجريب فروت بالليمون للرجيم - موقع المصطبة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا