وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لێدوان لەسەر نیازی واشنتۆن دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لێدوان دەدات سەبارەت بە نیازی واشنتۆن، بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژراوانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی کابول.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا،  سەبارەت بە ڕوونکردنەوەکانی واشنتۆن دەربارەی توڵەکردنەوەی کوژراوانی هاوڵاتیانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی کابول لە مانگی ئابی ڕابردوودا دەدات.

زاخارۆڤا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی، “ئێمە بیستمان لە واشنتۆن نیازی هەیە تۆڵەی ئەو ڕووداوانە بکەنەوە کە لە فڕۆکەخانەی کابول و دەوروبەری ڕوویانداوە، لە فڕۆکەخانەکە سەربازی ئەمریکی و هاوڵاتی ئەفغانیش کوژراون، جێی باسە ئەمریکا ماوەی ٢٠ ساڵ بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئەفغانستان بوو، بەڵام لە ئێستادا تۆڵەی ئەفغانیەکان دەکەنەوە بەهۆی شکستهێنانیان لە تۆڵەکردنەوە لە پێشوودا”.

پێنتاگۆن ڕایگەیاند، لە تەقینەوەکانی دەورەبەری فڕۆکەخانەی کابول، نزیکەی 13 سەربازی ئەمریکی و 90هەزار هاوڵاتی ئەفغانی کوژران و، ڕێکخراوی داعش بەرپرسی تەقینەوەکان بوو.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە پاش هێرشەکە بەڵێنیدا، دوای ئەنجامدەرانی بکەوێت و ڕایگەیاند، پێنتاگۆنی ئاڕاستە کردووە بۆ داڕشتنی پیلانێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەو سەرکردەکانی داعش، وتیشی پێویستە بزانن کە ئێمە چاوپۆشی لەو ڕووداوانە ناکەین و دەبێت ئەنجامدەرانی تاوانەکە باجەکەی بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا