بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ دانوستان لەگەڵ تاڵیبان نوێنەريان ناردە قەتەر

پۆڵەتیك پرێس

هەریەكە لە بەریتانیا و ئەڵمانیا نوێنەری خۆیان ناردە وڵاتی قەتەرو لەگەڵ تاڵیبان لە بارەی رەوشی ئەفغانستانەوە گفتوگۆیان كرد.

محەمەد سوهەیل شاهین وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، شێر محەمەد عەباس جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر لەگەڵ ماركوس پۆتزل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان كۆبووەتەوە و باسیان لە هاوكارییە مرۆییەكان كردوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو كۆبونەوەیەدا ئەڵمانیا دڵنیاییداوە لە بەردەوامی گەیاندنی هاوكارییەكانیان بۆ ئەفغانستان.

هاوكات باس لەوەدەكات، لەلایەكی دیكەوە جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی بەرتیانیا كۆبووەتەوە و داهاتووی پەیوەندییەكان و شێوازی كاركردنی حوكمی تاڵیبانیان تاوتوێكردووە.

ناوەڕاستی مانگی رابردو دوای 20 ساڵ، چەكدارانی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی كابولی پایتەختیان كردو زۆربەی ناوچەكانی ئەفغانستانیان خستەوە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان.

لەئێستاشدا بەشێك لە وڵاتان دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەو حكومەتەدا بكەن كە بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا تاڵیبان لەو وڵاتە پێكی بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا