لە سلێمانی 83% كارتی دەنگدان لەلایەن هاوڵاتیانەوە وەرگیراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا لە سنوری پارێزگاكە بە ڕێژەی 83%ی كارتەكانیان بەسەر دەنگدەران دابەشكردووە.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕێژەی 83% ی كارتەكانیان دابەشكردووە بەسەر دەنگدەران، لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق ئەگەر ڕێژەیەكی مامناوەند وەربگرن ئەوا ڕێژەی 75% بۆ 80% كارتەكان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراونەتەوە.

هاوكات ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باس لە فرۆشتنەوەی كارتی دەنگدان دەكەن و ئاكماژەی بەوەكرد، تائێستا لە سلێمانی هیچ حاڵەتێك لەو ڕووەوە تۆمارنەكراوە یاخود هیچ سكاڵایەك تۆمار نەكراوە كە بڵێن فڵانە كەس كارتەكەی فرۆشتووە.

بڕیاڕە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت، ماوەی چەند مانگێكیشە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا