قوباد تاڵەبانی بۆ کاندیدەکان: لەئاست چاوەڕوانی خەڵکدا بن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان کۆبووەوە و پێی راگە‌یاندن، “خەڵکی کوردستان داواکاری رەوای هەیە و پێویستە دوای سەرکەوتنتان بەجۆریک کار بکەن کە لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بن و دە‌بێت بەیەکەوە کار بۆ زامنکردنی مووچە و سەقامگیری و خزمەتگوزاری بکەن”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە بینای هاوپەیمانی کوردستان بە کاندیدەکانی راگەیاند، “لەبەردەم تەحەددایەکی گەورەن لەم قۆناغە و لە قۆناغی دوای هەڵمەتی هەڵبژاردنیش، خەڵکی کوردستان داوای خزمەتگوزاری و سەقامگیری و مووچە و بودجە دەکەن کە ئەمانە داواکاری رەوان، بۆیە دەبێت هەوڵی ئێمە لەسەر بنەمای ویستی خەڵک بێت و لە ئاستی چاوەڕوانییان بین بە دابینکردنی داواکارییەکانیان”.

لەبارەی گرنگی هاوپەیمانی کوردستانیش وتی: “ئەم هاوپەیمانییەتییە هەوڵێکی جددیە بۆ بەدیهێنانی خەونی خوالێخۆشبووان مام جەلال و کاک نەوشیروان، ئەو خەونەش ئامانجی گەورەی هەیە بۆیە دەبێت بیسەلمێنین و کار بۆ بەجێهێنانی درووشمە سەرەکییەکەمان بکەین کە (بەیەکەوە بەهێزترین)”.

باسی لەوەشکرد، “دەبێت پێکەوە یەکێتی و گۆڕان و کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان کار بۆ ئەوە بکەین کە زۆرترین کاندید بنێرینە بەغدا، لە پێناو بەدیهێنانی ماف و خواستی هاوڵاتیان چونکە ئێمە دەتوانین لە بەغدا بەیەک دەنگی کار بۆ بەدیهێنانی ئەو داواکارییانە بکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا