لە موسڵ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی چەکدارانی داعش بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی شانە نوستووەکانی داعش لە موسڵ دەستیپێکرد.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سوپای عێراق و هێزێک لە دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بەشدارن و هاوکات هێزەکانی هاوپەیمانان لەڕووی هێزی ئاسمانییەوە هاوکاریان دەکەن.

وتیشی: ئۆپەراسیۆنەکە لە چیای عەتشانە لە رۆژئاوای موسڵ بەڕێوەدەچێت و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک لێدان ئاراستەی چەند ئامانجێک کراون و لە ئێستاشدا هێزەکان دەگەڕێن بەدوای ئەو زیانانەی بەر چەکدارانی داعش کەوتوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا