نامەی زیندانییەك ئابڕوچوونی دەسەڵاتی ئێران ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
بابەتی ئەشكەنجەدانی زیندانیانی ئێران و ئەو سیاسەتەی بۆ ناچاركردنیان لەدانپێدانان بەكاریدەهێنن بەتایبەت زیندانیانی سیاسی، بووەتە جێی مشتومڕی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و لاپەڕەی چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

لەو چوارچێوەیە، نامەیەكی نەڤید ئەفكاری پاڵەوانی بۆكسێنی ئێران، لاپەڕەی چالاكوانانی وڵاتەكەی پڕ كردووەتەوە، لەدوای ئەوەی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركرا، ئەوەش دوای بەشداری كردنی لە خۆپیشاندانەكانی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨.

خنكاندن و خواردنەوە كحولییەكان
نەڤید لە نامەكەیدا نووسیویەتی: لەماوەی لێكۆڵینەوەدا، كە زیاتر لە ٥٠ رۆژی خایاند، شێوازی ئەشكەنجەدانی توند بەكاردەهێنرا، یەكێك لەوانە برینپێچێكی پلاستیكیان لەسەر دەموچاوم دانا تا رادەی خنكان و مردن، تا ئەو كاتەی نزیك دەبوومەوە لە مەرگ و ئینجا لایاندەبرد.

هەروەها نووسیویەتی: لێكۆڵەرەوەكان كحولیان خستووەتە ناو لوتییەوە وەك رێگایەكی فشارخستنەسەر و ئەشكەنجەدان هەتا هانیبدەن رەفتارگەلێك بكات، كە پێشتر نەیكردوون.

ئاژانسی هانا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ئێران بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی ٣٠ی ئاب كۆمەڵێك لە زیندانییان نامە و سكاڵایان ئاراستەی دەستەی دادوەری كردووە بەمەبەستی بە هاناهاتنیان، هەر لەو نامانەدا شێواز و رەفتاری دەسەڵاتدارانی سیستمی ئێران بۆ سزادانی زیندانییان ئاشكراكراوە، یەكێك لەو سكاڵایانەش ئەوەی نەڤیدە، كە لەگەڵ دوو برایدا لە زیندان كراون.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دەسەڵاتدارانی گرتووخانەیەكی شاری شیراز لە باشووری ئێران بە چەندین شێوازی جیاواز توندوتیژیان بەرانبەر بە ئەو سێ زیندانییە ئەنجامداوە و ئەشكەنجەیانداون تەنیا بەهۆكاری بەشداری كردنیان لەخۆپیشاندانەكانی ساڵی ٢٠١٨.

لەماوەی رابردوودا، رێكخراوی دادپەروەری لەپێناو ئێران و یەكێتی نێودەوڵەتی كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ لە پاریس راپۆرتێكیان بۆ رۆژی پاراستنی قوربانیانی ئەشكەنجەدان بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، ٣٥٥ كەس ناچاركراون، لە میدیاكانی دەسەڵاتی حكومەتی ئێران دانپێدانان بكەن، هەندێكیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و هەندێكیشیان بە بڕێكی ماددی گەورە سزادراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا