بواتینگ: میسی یاریزانە باشترینەكەی مێژووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جیرۆم بواتینگ ئەستێرەی گەنم ڕەنگی هێڵی بەرگری یانەی بایرن میونخ و پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێكەنینی بەو قسانە دێت كە باس لە دابەزینی ئاستی لیۆنێل میسی دەكەن و ستایشی لیۆ دەكات.

پاش ئەوەی لە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی بە كۆتا هاتوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی توانی بە ئەنجامێكی گەورە و بە 8 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بردنەوە بەرامبەر بەرشەلۆنەی ئیسپانی تۆمار بكات و ماڵئاوایی پێ‌ بكات لە پاڵەوانێتییەكە ئیدی شیرازەی ماڵی كەتەلۆنییەكان پچڕا كاتێكیش لیۆنێل میسی ئەفسانەی ئەو یانەیە بڕیاری دا كۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت لەگەڵ بەرشەلۆنە دونیا هەمووی خرۆشا و تا ئەمڕۆش هەواڵی ڕیشتنی لیۆ گەرمترین هەواڵەكانی جیهانی تۆپی پێ‌ یە لەو چوار چێوەیە و لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسی دا جیرۆم بواتینگی ئەڵمانی ڕایگەیاند: (جیاواز لەوەی كە چی دەگوزەرێت لە یانەی بەرشەلۆنەدا لای من لیۆ میسی مەزنترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ‌ دا ئەو چێژێكی جیاواز بە تۆپی پێ‌ دەبەخشێت).

Lionel Messi of Barcelona passes by Jerome Boateng of Bayern

بواتینگی تەمەن 30 ساڵ زیاتر لە بارەی میسی دواو وتی: (هیچ یاریزانێك لە جیهاندا توانای ئەوەی نییە بە تەنها بەرامبەری بوەستێتەوە من خۆم قوربانی دەستی جووڵەیەكی ئەوم بۆیە من پێكەنینم بەو قسانە دێت كە باس لەوە دەكەن میسی ئاستی دابەزی بێت یان وەك خۆی نەما بێت میسی لە خراپترین دۆخدا لە باشترینەكانی جیهان باشترە).

لە كۆتاییشدا بواتینگ ڕایگەیاند: (ئێمە بە پلانێكی ورد بە كۆمەڵ توانیمان بەر لە مەترسییەكانی لیۆ بگرین ئەوەش ڕاستییەكە و هەموان دەیزانن بۆیە وەك تاك یاریزان ئاستەمە یاریزانێك هەبێت بتوانێت ئەو شتە بكات، چونكە مەحاڵە).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا