خشتەیەکی نوێی موچە راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە هەتا یەکشەممەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە بڕیارە سبەی پێنجشەممە موچەی مانگی هەشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت.

هەر بەپێی خشتەکە، بڕیارە رۆژی شەممە 4ی ئەیلولی 2021 موچەی مانگی هەشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و وەزارەتی نیشتەجێکردن بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت.

هاوکات، رۆژی یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021 موچەی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی بە بێ لێبڕێن دابەش دەکرێت.

No description available.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا