وەزیری بەرگری عێراق: هێرشەكانی توركیا پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت، بۆردومانەكانی توركیا لەناو عێراق، پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق نیە دڵنیایی دەدات دەستوەردانی سیاسی لەریزی هێزە ئەمنیەكاندا زۆر كەمە.

جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دیالۆگی ڕافیدەین رایگەیاند:

هێرشەكانی توركیا بیانووە و ئەوەش دەستێوەردان نیە بەڵكو پێشێلكارییە، ئەو پێشێلكارییانەش بە پاساوی هەبونی گەریلای پەكەكە لە سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و توركیا ئەنجامدەدات.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ توركیا رێككەوتنمان هەیە بۆ دانانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، بەڵام توركیا ئۆپەراسیۆنەكانی بەبێ هەماهەنگی ئەنجام دەدات.

لەبارەی دەستێوەردانی سیاسی لە كاروبارەكانی هێزەكانی سوپای عێراق، جومعە عیناد ئەوەی خستەڕوو، دەستێوەردانی سیاسی لە سوپادا زۆر كەمە، لە ماوەی یەك ساڵ و سێ مانگی رابردودا، وەك وەزیری بەرگری هیچ كەسێك تا ئێستا جۆرێك لە فشاری لەسەر من دروست نەكردوە، بۆ گواستنەوەی ئەفسەرێك و یان بەرپرسێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا