فرمێسكی منداڵێك بۆ بەرشە و میسی

پۆڵەتیك: سپۆڕت

فۆتۆی ئەو منداڵەی بە درێسێكی بەرشەلۆنەی ژمارە 10 ی میسی چووە بۆ مەشقەكان تا تەماشای دڵبەرەكەی بكات و دواتر بۆی ئاشكرا بووە كە میسی لە مەشقەكاندا نییە و دانیشتووە گریاوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیای ئیسپانیا و جیهانی هەژاند.

لە كاتێكدا ئەو منداڵە تەنها عاشقێكی بەرشەلۆنە و میسیش دڵبەرێتی لە بەرشەلۆنەدا ئەو هەردووكیانی لە خۆیدا كۆكردۆتەوە گەرچی لە ژیانی ڕاستەقینەدا بەرشەلۆنە و لیۆ میسی لە ئێستادا زۆر زۆر لە یەكدی دوورن دڵی ئەو منداڵە و هەزارەها و ملیۆنەها هاندەری كوڕەكەی ڕۆزاریۆ و بلاو گرانە شكاوە و سارێژ بوونی نییە.

ئەم جۆرە دیمەنانە پرسیارگەلێك بە دوای خۆیدا دەهێنێت …. ئاخۆ ئیدارەی بەرشەلۆنە و لیۆنێل میسی ئاگایان لە دڵی ئەو منداڵە هەیە كێشەكانی نێوانیان تا كەی بەردەوام دەبێت؟ ئاخۆ چەندان و چەندان منداڵی تر وەك ئەو منداڵە بە دڵشكاوی بە درێسی بەرشەلۆنەوە چاوەڕێی لیۆ دەكەن بە دەربكەوێتەوە نەك هەر منداڵان بەڵكو گەورەكانیش و تەواوی هاندەرانی یانەكە لە كەتەلۆنیا و لە جیهانیشدا دیمەنی لەم شێوەیە پێویستی بە كۆمێنت و قسەی خوێنەری هەواڵەكە هەیە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا