سوودە تەندروستیەکانی برۆکلی

پۆڵەتیک پرێس

برۆکلی یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و یارمەتی کرداری هەرس دەدات، دەتوانرێت بە خاوی یان بە کوڵاوی بخورێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان.

برۆکلی باشترین سەوزەواتە کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا هەیە یارمەتی گەشەی قژ و نینۆک و تەندروستی پێست دەدات، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دەکات.

البروكلي .. تعرف على قصة أفضل نبات على وجه الأرض

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس دەدات و لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، ئەو کەسانەی کاتێکی زۆریان دەوێت بۆ هەرس کردنی خواردن باشترە بە خاوی نەیخۆن بۆئەوەی کێشەی تەندروستیان بۆ دروست نەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا