پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیایەکی پرسە لە ئۆکرانیان لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبوک باس لە پلانەکانی خۆیان دەکەن دەربارەی دروستکردنی جلوبەرگی تایبەت بە مردوەکان.
کۆمپانیاکە وێنەی چەند نمایشکارێکیان لەناو تابوتدا بڵاوکردۆتەوە کە جلوبەرگی جیاوازیان بە دیزاین و ڕەنگی جیاواز لەبەردایە.
ئەم هەواڵەش دوای ئەوە دێت، پێش دوو مانگ لە پایتەختی ئۆکرانیا لە نمایشێکدا کۆمەڵێک جلوبەرگی تایبەت بە مردوەکان نمایشکرا، هەروەها کۆمەڵێک تابوتی تەختە کە بەنەخش و ڕەنگی جیاواز ڕازێنرابووەوە نمایشکرا.