توركیا بڕیارێكی نوێی بۆ گەشتیارانی هەرێم دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگای شرناخی باكوری كوردستان لە بارەی وەرگرتنی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، هەركەسێك هەردوو ژەمی ڤاكسینی وەرگرتبێت ئەوا لە كاتی گەشتكردنی بۆ توركیا پێویست ناكات پشكنینی كۆرۆنا بكات.

لە راگەیەنراوێكی پارێزگای شرناخدا هاتووە، پارێزگای شرناخی باكوری كوردستان لەگەڵ قائیمقامییەتی سلۆپی و بەڕێوبەرایەتی دەروازی خاپور و كۆنسوڵخانەی توركیا لە هەولێر و بەڕێوبەرایەتی دەروازەی نێو دەوڵەتی ئیبراهیم خەلیك، بڕیاریانداوە، هەر گەشتیارێك یاخود شۆفێرێك لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەشت بكات، ئەگەر هەردوو ژەمەكەی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتبێت، ئەوا دەتوانێت پشكنین ئەنجام نەدات، ئەگەر ئەنجامیشی بدات پارەی پشكنینی لێوەرناگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەر گەشتیارێك یاخود شۆفێرێك كە لەو دەروازیەوە گەشت دەكات، ئەگەر ژەمەكانی ڤاكسینی وەرنەگرتبێت ئەوا پێویستە، پێش ٤٨ كاتژمێر پشكنینی كۆرۆنای ئەنجام دابێت، دواتر رێگەی پێدەدرێت بە دەروازەكەدا تێپەڕبێت.

لە ماوەی رابردودا لە زۆربەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمەوە پشكنینی كۆرۆنا بۆ سەرجەم گەشتیاران دەكرا تەنانەت ئەو كەسانەشی كە ڤاكسینیان وەرگرتبوو ئەوەش نیگەرانی گەشتیارانی لێدەكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا